حوزه‌یران 11, 2021 12:06 Asia/Tehran
  • دابەزینی ئاستی داکۆکیی وڵاتانی ئەورووپی لە ڕژێمی زایونی

داکۆکیی وڵاتانی ئەورووپی لە ڕژێمی زایونی دوابەدوای ھێرشی ئەم دواییەی ئەم ڕژێمە داگیرکەرە بۆ سەر فەلەستینییەکان دابەزیوە.

بە پێی ڕاپۆرتی تەلەفزیۆنی «ئەلجەزیرە»، دەرەنجامی لێکۆڵینەوەی ناوەندی ڕاوەرگرتنی بریتانیایی «یۆگۆ» وا دەردەخات، داکۆکیی وڵ١اتانی ئەورووپی لە ڕژێمی زایونی بە توندی لە چاو ڕاوەرگرتنەکەی پێشوو لە مانگی فڤریە، دابەزینێکی توند بە خۆیەوە دەبینێت.

بە پێی دەرەنجامی ئەم لێکۆڵینەوەیە، داکۆکی لە ڕژێمی زایونی لە بریتانیا، فەرەنساو دانیمارک بە ڕیز ٢٧ و ٢٣و ٢٢ جار لە چاو مانگی فڤریەی ڕابردوو دابەزیوەو ئا بەمجۆرە گەییشتووەتە ژێر ٤١و ژێر ٣٦و ژێر ٣٩.

دڕندەکارییەکانی ئەم دواییەی ڕژێمی زایونی دژی فەلەستینییەکان کاردانەوەی زۆری لە نێو بیرودای گشتیی جیھان لێکەوتەوەو خۆپیشاندانی ناڕەزایانەی بەربڵاوی زۆریش دژی ئەو دڕندەکارییانە لە سەرتاسەری جیھان بەرپا کرا.

سەرپەیڤ