باکۆ خودموختاریی قەرەباغی ھەڵوەشاند
سەرۆکی ئازەربایجان فەرمانی ھەڵوەشاندنی خودموختاریی قەرەباغی کوێستانیی لە ساڵھاتی راگێندرانی خودموختاریی لە لایەن یەکیەتی سۆڤیەتەوە ئیمزا کرد .
بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی دەنگوباسی حەقایەقی قەفقاز ، ئیلھام عەلی ئێف سەرۆکی ئازەربایجان بە ئیمزاکردنی فەرمانی ( دابەشکاریە نوێکانی ناوچە ئابووریەکانی کۆماری ئازەربایجان ) دەستی دایە کردنەوەی ناوچە ئابووریەکانی قەرەباغ و زەنگە زووری رۆژھەڵاتی .
ئەوە لە کاتێکدایە کە حەوتی تەمووز رێکەوتە لە گەڵ ساڵھاتی راگێندرانی خودموختاریی قەرەباغی کوێستانیی لە سای 1923 لە لایەن کومیتەی کارگێڕیی کۆماری یەکیەتیی سۆڤیەتی سۆشیالیستیی ئازەبایجان .
بەر لەوە خودموختاریی ناوچەی قەرەباغی کوێستانیی لە 26 ی نوامبری 1991 بە بڕیاری ئەنجوومەنی باڵای کۆماری ئازەربایجان ھەڵوەشا و بوو بە بەشێک لە خاکی یەکپارچەی کۆماری ئازەربایجان بەڵام ئەم ناوچەیە لە گەڵ حەوت پارێزگای ناقەرەباغی ئازەربایجان تا ساڵی رابردوو لە ژێر دەستی ئەرمنستان دابوو .