ژماری قوربانیانی لافاوەکەی ئەوروپا گەیشتە 153 کەس
بارینی بە لێزمە لە روژاوا و باکووری رۆژاوای ئەوروپا بوو بە ھۆی ھەستانی روبارەکان و سێڵاوی وێرانکەر کە لە ئەنجام دا تا ئێستا 153 کەس گیانیان لەدەستداوە .
بە پێی راپۆرتی ھاواڵدەری سەداو سیما ، ھەزاران کەس لە دانیشتوانی رۆژاوا و باکووری رۆژاوای ئەروپاش ماڵی خۆیان بە جێھێشتووە و تا ئێستا ژمارێکی زۆر خانووبەرە وێران بوونە .
ھەر تەنیا لە ئاڵمان تا ئێستا لانیکەم 133 کەس بە ھۆی لافاو گیانیان لەدەستداوە .
بەلژیکیش بە ھۆی لافاوی وێرانکەر زیانی قورسی بەرکەوتووە بە جۆرێک کە زۆر خانووبەرە لە لافاوەکەدا لەبەین چوون و نەماون .
وەزارەتی نێوخۆی بەلژیک رۆژی ھەینی باسی کوژرانی 20 شارومەندی بەلژیکی و بێسەروشوێن بوونی 20 کسی دیکەی کرد .
لافاو لە لوگزامبورگ و سویس و ھۆلەندیش زیانی بە دواوە بووە . راپۆرت دەڵێن ھەزاران کەس شاری ماستڕیخت ی ھۆلەندیان بە جێھێشتووە .
ھەروەھا لە لەندەنی پێتەختی بریتانیا ھەستانی لافاو بووەتە ھۆی تێکڕمانی خانووبەرەکان و داخرانی رێگاوبانەکان .