گردبوونەوەی ناڕەزامەندانەی ئەمریکییەکان لە بەردەم کۆمپانیای چێکەری موشەک بۆ ڕژێمی زایونی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i399695-گردبوونەوەی_ناڕەزامەندانەی_ئەمریکییەکان_لە_بەردەم_کۆمپانیای_چێکەری_موشەک_بۆ_ڕژێمی_زایونی
سەرچاوە ھەواڵیەکان باسی گردبوونەوەی شارومەندانی ئەمریکییان کردووە لە بەردەم کۆمپانیای چەکەمەنیی چێکەری موشەک بۆ ڕژێمی زایونی لە ئاراستەی داکۆکی کردن لە گەلی چەوساوەی فەلەستین.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 13, 2021 17:13 Asia/Tehran
  • گردبوونەوەی ناڕەزامەندانەی ئەمریکییەکان لە بەردەم کۆمپانیای چێکەری موشەک بۆ ڕژێمی زایونی

سەرچاوە ھەواڵیەکان باسی گردبوونەوەی شارومەندانی ئەمریکییان کردووە لە بەردەم کۆمپانیای چەکەمەنیی چێکەری موشەک بۆ ڕژێمی زایونی لە ئاراستەی داکۆکی کردن لە گەلی چەوساوەی فەلەستین.

بە پێی ڕاپۆرتی فەلەستین ئەلیەوم، شارومەندانی ئەمریکی ئەمڕۆ ھەینی بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە فرۆشی چەک و چۆڵی سەربازیی کۆمپانیای «ڕایتۆن_Raytheon» بە ڕژێمی زایونی و بەکارھێنرانی دژی فەلەستینییەکان دەرکەکانی بینای کۆمپانیاکەیان قەپات کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم خۆپیشاندانە بۆ ناڕەزامەندی بەرامبەر بە فرۆشرانی چەکەمەنیی کۆمپانیای «ڕایتۆن» بە بایی ملیاران دۆلار بە ڕژێمی زایونی و بەکار ھێنرانی دژی گەلی بێ دەرەتان و خەڵکی سڤیلی فەلەستین بەرپا کرا.

لە بەیاننامەی گردەوبووانی بەردەم «ڕایتۆن»دا ھاتووە: ئەم خۆپیشاندانە ھەروەھا بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە بەردەوامیی تاڵان و بڕۆو دابڕ کرانی زەوی و زاری فەلەستینیەکان لە لایەن سوپای ڕژێمی زایونی و ھەوڵی ڕەگەز پەرستانەی لەشکریانی ئەم ڕژێمە دژی فەلەستینییەکان بەرپا کرا.

جێگای ئاماژەیە، کۆمپانیای «ڕایتۆن»یش لە کورتەبەیاننامەیەک دا بۆ کاردانەوە پیشان دان لە ھەمبەر ئەو گردبوونەوەیەی شارومەندانی ئەمریکی جەختی کردووە کە، ئێمە ڕێز لە مافی خۆپیشاندانی ئاشتیانەو یاسایی دەگرین.

کۆمپانیای ئەمریکیی «ڕایتۆن» لە چێکردنی موشەکی کۆنترۆڵ دار کە لە لایەن ڕژێمی زایونییەوە بۆ بە ئامانج گرتنی گەلی فەلەستین بەکار دەھێنرێت، بەشدارە.