داعش بەرپرسایەتیی تەقینەوەکانی کابۆلی گرتە ئەستۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i400128-داعش_بەرپرسایەتیی_تەقینەوەکانی_کابۆلی_گرتە_ئەستۆ
تاقمی تیرۆریستی داعش بەرپرسایەتیی تەقینەوەکانی گردوپەڕی کابۆلی گرتە ئەستۆ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 26, 2021 20:54 Asia/Tehran
  • داعش بەرپرسایەتیی تەقینەوەکانی کابۆلی گرتە ئەستۆ

تاقمی تیرۆریستی داعش بەرپرسایەتیی تەقینەوەکانی گردوپەڕی کابۆلی گرتە ئەستۆ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاوا، لە ئەنجامی تەقینەوەکانی ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە لە نزیکی فڕگەی کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان ھەتا ئێستا ٦٠ کەس کوژراون و زیاتر لە سەد کەسیش بریندار بوونە.زۆربەی کوژراوان و بریندارانی ئەم ھێرشە تیرۆریستییە منداڵان و ئافرەتانی ئەفغانین.

وەک باسی دەکرێت لەوانەیە ژمارەی قوربانیانی ئەم ھێرشە تیرۆریستییە زیاتریش بێت.

دوابەدوای ڕوودانی تەقینەوە تیرۆریستییەکان لە کابۆل زۆرێک لە کەسایەتی و دامەزراوە نێونەتەوەییەکان و وڵاتانی جیھان ئیدانەیان کردووە.