وتەبێژی کۆشکی سپی: بۆ بە فەرمی ناسینی تالیبان پەلە ناکەین
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i400483-وتەبێژی_کۆشکی_سپی_بۆ_بە_فەرمی_ناسینی_تالیبان_پەلە_ناکەین
«جین ساکی» وتەبێزی کۆشکی سپی ڕایگەیاند: واشێنگتۆن بۆ بە فەرمی ناسینی تالیبان ھیچ پەلەیەکی نییە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 08, 2021 10:05 Asia/Tehran
  • وتەبێژی کۆشکی سپی: بۆ بە فەرمی ناسینی تالیبان پەلە ناکەین

«جین ساکی» وتەبێزی کۆشکی سپی ڕایگەیاند: واشێنگتۆن بۆ بە فەرمی ناسینی تالیبان ھیچ پەلەیەکی نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، وتەبێژی کۆشکی سپی بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند: خشتەیەکی زەمەنییان لەم بارەیەوە پێ نییەو ئەمە بەندە بەوەی کە تالیبان چۆن ھەڵس و کەوت بکات.

«جین ساکی» بە دەربڕینی ئەمەی کە ھیچ پەلەیەکمان بۆ بە فەرمی ناسینی تالیبان نییە، جەختی کرد: بە فەرمی ناسینی تالیبان بەسراوەتەوە بەو ھەنگاوانەی کە ئەوان ھەڵیدەگرن.

وتیشی: جیھان چاویر لەوەیە کە بزانێ ئایا تالیبان بەو شارومەندانەی ئەمریکی کە خوازیاری ھاتنە دەرەوە لە ئەفغانستانن مۆڵەتی ھاتە دەرەوە دەدات؟ یان ئەوەی کە چلۆن لەگەڵ ژن و منداڵان لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە ھەڵس و کەوت دەکات.

وتەبێژی کۆشکی سپی پێشتریش ڕایگەیاند بوو کە ئەمریکاو کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بۆ بە فەرمی ناسینی تالیبان وەکو دەستەڵاتدارانی یاسایی لە ئەفغانستاندا ھیچ پەلەیەکیان نییە.