ئەمینداری گشتیی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان پشتیوانیی خۆی بۆ تاڵیبان ڕاگەیاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i400844-ئەمینداری_گشتیی_یەکێتی_جیهانی_زانایانی_مسوڵمان_پشتیوانیی_خۆی_بۆ_تاڵیبان_ڕاگەیاند
ئەمینداری گشتیی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان لە دەوحەی پایتەختی قەتەڕ لەگەڵ مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی تاڵیباندا کۆ بووەوە و پشتیوانیی خۆی و یەکێتییەکەی بۆ تاڵیبان ئەفغانستان ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 20, 2021 08:28 Asia/Tehran
  • ئەمینداری گشتیی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان پشتیوانیی خۆی بۆ تاڵیبان ڕاگەیاند

ئەمینداری گشتیی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان لە دەوحەی پایتەختی قەتەڕ لەگەڵ مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی تاڵیباندا کۆ بووەوە و پشتیوانیی خۆی و یەکێتییەکەی بۆ تاڵیبان ئەفغانستان ڕاگەیاند.

دوای کۆبوونەوەکە  عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتیی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان دوو توویتی بڵا وکردەوە و ڕایگەیاندووە، "پشتیوانیی براکانمان دەکەین و دەستخەڕۆیان ناکەین، بەشێک لە پشتیوانییەکەشمان پێدانی بەرچاوڕوونی و ئامۆژگارییە، بەردەوامم و ئامانجەکەم دەزانم کە هێنانەئارای زانینێکی ئیسلامییە".

لە توویتەکەی تریدا ئەمینداری گشتیی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان دەڵێت، "دەتوانین لە بواری فێرکردندا هاوکاری گەلی ئەفغانی بین، لەپێناو ڕەوشتبەرز کردنی پرۆسەی فێرکردن و ئاکارەکانی فێرکردن لەڕێگەی پشتبەستن بە بنەما جێگیرەکان و مامەڵەکردن لەگەڵ گۆڕاوەکاندا بەپێی ئیجتیهادی زانستی".

قەرەداغی ڕوونکردنەوەی لەو بارەیەوە خستووەتەڕوو و ڕایگەیاندووە، "دەتوانین لەڕێگەی سازدانی کۆڕی سیاسییەوە ئەو کارە بکەین، یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان پسپۆڕی زۆری هەن لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا و زاناکانمان ل