قەیرانێکی نوێ بۆ حکومەتی بایدێن ، زیاتر لە 4 ھەزار پەناخواز لە رێگەی ئەمریکادا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i401073-قەیرانێکی_نوێ_بۆ_حکومەتی_بایدێن_زیاتر_لە_4_ھەزار_پەناخواز_لە_رێگەی_ئەمریکادا
دوو سەرچاوە لە حکومەتی پاناما باسی تێپەڕینی نزیکەی 4 ھەزار پەناخوازی خەڵکی ھائیتی دەکەن بەرەو سنوورەکانی کۆلۆمبیا و دەڵێن ئامانجیان گەیشتن بە ئەمریکایە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 27, 2021 02:57 Asia/Tehran
  • قەیرانێکی نوێ بۆ حکومەتی بایدێن ، زیاتر لە 4 ھەزار پەناخواز لە رێگەی ئەمریکادا

دوو سەرچاوە لە حکومەتی پاناما باسی تێپەڕینی نزیکەی 4 ھەزار پەناخوازی خەڵکی ھائیتی دەکەن بەرەو سنوورەکانی کۆلۆمبیا و دەڵێن ئامانجیان گەیشتن بە ئەمریکایە .

بە پێی راپۆرتی رۆیتێرز ،  لانیکەم لە نێوان 3500 تا 4 ھەزار پەناخواز کە زۆربەیان دانیشتووی ھائیتی و کوبان ، بە تپەڕین لە دارستانەکانی داریین و پارێزگەی چریکۆ ، لە رێگەی سنوورەکانی ئەمریکادان . 

ئەوە لە کاتێکدایە کە ئێستاکە کەمپێکی گەورەی کاتیی بۆ زیاتر لە 15 ھەزار پەناخوازی خەڵکی ھائیتی لە سنووری ئەمریکا و مەکسیک رۆنراوە ، بابەتێک کە لە چەند حەوتەی رابردوودا بووە بە یەکێک لە گەورەترین کێشەکانی حکومەتی جۆ بایدێن  .

تا ئێستا دیار نیە حکومەتی ئەمریکا لە بەرامبەر ئەو شەپۆلەی پەناخوازان چ بڕیارێک ئەدات . 

رەوشی نالەباری ئابووری لە دوو وڵاتی ھائیتی و کوبا بووەتە ھۆی راکردنی خەڵک لەو دوو وڵاتە .