ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئەڵمانیا راگەیەنرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i401080-ئەنجامە_بەراییەکانی_هەڵبژاردنی_پەرلەمانیی_ئەڵمانیا_راگەیەنرا
ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی ئاڵمان نیشان ئەدات کە پارتەکانی کریستیان دیموکرات 25 لە سەد و سوسیال دیموکرات 25 لە سەدی دەنگەکانیان وەدەس هێناوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 27, 2021 06:25 Asia/Tehran
  • ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئەڵمانیا راگەیەنرا

ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی ئاڵمان نیشان ئەدات کە پارتەکانی کریستیان دیموکرات 25 لە سەد و سوسیال دیموکرات 25 لە سەدی دەنگەکانیان وەدەس هێناوە .

 

هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەڵمانیا بەبەشداری 47 پارتی سیاسی بەڕێوەچو کە زیاتر لە 60 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەبوو، بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکانیش دەنگی پارتەکانی کریستییان دیموکرات و سۆسیال دیموکرات لەیەکەوە نزیکە و هەردوکیان 25%ی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە، هەروەها پارتی سەوز 15% و پارتی لیبڕاڵەکانیش 11%ی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە.

کەناڵی فەرمیی ئەڵمانیا ئەنجامە سەرەتاییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەن: کریستییان دیموکرات 25%، سۆسیال دیموکرات 25%، پارتی سەوز 15%، پارتی لیبڕاڵەکان 11%ی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە.

بەگوێرەی ئەنجامەکان و پێشبینی راپرسییەکانیش، ئەوەی کە یەکلاییبوەتەوە ئەوەیە کە حکومەتی داهاتوو هاوپەیمانی دەبێت، چونکە هیچ کام لە حیزبەکان چاوەڕێی ئەوەیان لێناکرێت کە بەتەنیا کورسیی تەواو بەدەستبهێنن بۆ ئەوەی حکومەت پێکبهێنن، بۆ ئەوەش لەوانەیە چەندین هەفتە بگرە مانگیشی بوێت. 

دوای بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەکان ئەنگێلا مێرکل دوای 16 ساڵ لە راوێژکاریی ئەڵمانیا، ئامادەکاری دورکەوتنەوە لە دەسەڵات دەکات.

ئۆلاف شۆڵتس، کاندیدی پارتی سۆشیال دیموکراتەکان بۆ راوێژکاری ئەڵمانیا لەوانەیە چانسی زیاتری هەبێت کە ببێتە راوێژکاری داهاتوی ئەڵمانیا بەوهۆکارەی لەم حکومەتەدا جێگری راوێژکارە و پێشتریش وەزیری دارایی وڵاتەکە بوە.