سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران گەیشتە مسکۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i401686-سەرۆکی_ئەرکانی_گشتیی_ھێزە_چەکدارەکانی_ئێران_گەیشتە_مسکۆ
سەرلەشەکەری پاسدار محەمەد باقریی سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران گەیشتە مسکۆ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 17, 2021 17:23 Asia/Tehran
  • سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران گەیشتە مسکۆ

سەرلەشەکەری پاسدار محەمەد باقریی سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران گەیشتە مسکۆ.

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، سەردار سەرلەشکەری پاسدار محەمەد باقریی سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە بە پێشوازیی فەرمیی سپەھبود سێرگی ئیستراکۆف جێنشینی سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی روسیا گەیشتە فڕۆکەخانەی ڤێنۆکۆڤای مسکۆ . 

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران لە سەرەتای گەیشتنی بە فڕۆکەخانە ، دوای لێدرانی سروودی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، گاردی پێشوازیی وەزارەتی بەرگریی روسیای بەسەر کردەوە . 

لەم ئاھەنگەدا سپەھبود سێرگی ئیستراکۆف جێنشینی سەرۆکی ئەرکانی گشتی ھێزە چەکدارەکانی روسیا ، ژمارێک لە ژەنەڕاڵە پلە بەرزەکانی روسی ، کازم جەلالی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە مسکۆ و ژمارێک لە بەڕێوەبەرانی دامودەزگا ئێرانیەکانی جێگیر لە روسیاش ئامادە بوون .