پێشوازیی تالیبان لە وتەکانی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە بارەی یەکگرتنی شێعەو سوننەو خەباتی دژی داعش لە ئەفغانستان
وەزارەتی دەرەوەی دەوڵەتی کاتیی تالیبان لە ئەفغانستان لە وتەکانی ئەم دواییەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە بارەی یەکگرتنی ئایینزاکان لە ئەفغانستان و خەباتی دژی داعش پێشوازیی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، «عەبدولەقەھار بەڵخی» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تالیبان لە توییتێکدا نووسی: حکومەت و دەوڵەتی ئەفغانستان لە وتەکانی ئەم دواییەی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕابەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران کە خازیاری یەکگرتنی زیاتری نێوان سوننەو شێعە ببوون لە ئەفغانستاندا، پێشوازیی دەکات، چونکو ئەفغانەکان بە یەکگرتوویی سەربەخۆیی خۆیانیان مسۆگەر کردو بە یەکگرتنیش ھەرچەشنە پیلانێک پچەڵ دەکەنەوە.
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی یەکشەممە لە دیدار لەگەڵ میوانانی کۆنفرانسی ئیسلامی لە تاران وتی: یەکگرتنی ئیسلامی لە تاران وتیان: تەقینەوەکانی ئەفغانستان دەرەنجامی ناکۆکی نانەوە لە نێوان شێعەو سوننەیە.