هەڵاوسان لە ئەمریکا بەرزترین ئاستی لە 1982ـەوە تۆمارکرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i403358-هەڵاوسان_لە_ئەمریکا_بەرزترین_ئاستی_لە_1982ـەوە_تۆمارکرد
ئاستی تێکرای هەڵاوسان لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، و بەرزترین ئاستی هەڵاوسانی لە ساڵی 1982ـەوە تۆمارکردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 11, 2021 05:12 Asia/Tehran
  • هەڵاوسان لە ئەمریکا بەرزترین ئاستی لە 1982ـەوە تۆمارکرد

ئاستی تێکرای هەڵاوسان لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، و بەرزترین ئاستی هەڵاوسانی لە ساڵی 1982ـەوە تۆمارکردووە.

وەزارەتی کاری ئەمریکا ڕایگەیاند، لەمانگی ڕابردوودا ئاستی زیادبوونی نرخ 6.8% بووە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو.

بەپێی داتا فەرمییەکانی وەزارەتەکە بەرزترین ئاستی هەڵاوسان لەبواری وزەدا بووە و گەیشتووەتە 33.3%.

پێشتر جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئاستی بەرزبوونەوەی نرخ و هەڵاوسان لە مانگی ڕابردوودا بەشێوەیەکی پێوانەیی زیادیکردووە.

بەڵام سووربوو لەسەر کەمکردنەوەی ئەو ژمارانە و داتاکانی بەدوایین گۆڕانکاریی لە ئابوریی وڵاتەکەدا دانەنا.