باهۆز لە فیلیپین: 33 کەس کوژراون و دەیان کەسیش بێسەر و شوێنن
گه‌رده‌لولێکی خولگه‌یی "رای" بهێشێکی باشور و دورگه‌کانی سه‌ر به فلیپینی گرته‌وه و بوه‌هۆی وێرانکارییه‌کی زۆر، به‌پێی ئاماره‌کانی که له ئێستادا له به‌رده‌ستدان، نزیکه‌ی 33 که‌س مردون و ده‌یان که‌س بێسه‌روشوێنن و تیمه‌کانی فریاکه‌وتن و هێزه سه‌ربازیه‌کانیش به‌رده‌وامن له گه‌ڕان و پشکینی بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه.
ئاژانسی هه‌واڵی France Presse ئه‌مڕۆ شه‌ممه بڵاویکرده‌وه، به‌هۆی زریانه گهردهلولییه به‌هێزه‌که‌ی "رای"یه‌وه له فلیپن ئاماری قوربانیان بۆ 33 که‌س به‌رزبوه‌ته‌وه و به ده‌یان که‌سیش تا ئێستا بێسه‌روشوێنن و زیانێکی ماددی زۆری لێکه‌وتوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوه، زیاد له 300 هه‌زار که‌س ماڵ و شوێنه گه‌شتیارییه‌کانی باشوری که‌ناراوه‌کانی ئه‌و وڵاته‌یان جێهێشتوه، پاش ئه‌وه‌ی گه‌رده‌لوله‌که بوه هۆی خستنی تاوه‌ره‌کانی کاره‌با، هێڵه‌کانی په‌یوه‌ندی، ئینته‌رنێت.ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، پاش ئه‌وه‌ی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردو گه‌رده‌لولی خولگه‌ی به‌شێکی زۆری دورگه‌کانی باشوری فلیپین و که‌ناراوه‌کانی زیک ئه‌و وڵاته‌ی گرته‌وه، خێرایی با 195 کیلۆمه‌تری له کاتژمێرێکا تێپه‌ڕاند و زه‌ره‌ر و زیانێکی به‌و ناوچانه و دورگه‌کانی سه‌ر به‌و وڵاته گه‌یاندوه، نزیکه‌ی 33 که‌س بونه‌ته قوربانی و ده‌یان هه‌زار که‌سیش بێسه‌روشوێنن.له‌لای خۆشییه‌وه ئه‌لبێرتۆ بۆکانیگارا، به‌رپرسی نێوده‌وڵه‌تی خاچی سور و مانگی سوری نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، "یه‌کێکه له مه‌ترسیدارترین گه‌رده‌لوله خولگه‌ییه‌کان که له‌ماوه‌ی رابردودا ئه‌م وڵاته‌ی گرتوه‌ته‌وه، ئه‌و زانیاری و پهیوهنییانهی که پێمانه‌وه ده‌کرێن جێ دودڵین و ترسمان له ئاماره‌کان هه‌یه".
.......................