ھیواداریی دەوڵەتی تالیبان لەمەڕ دەستخستنی ڕەوایەتیی جیھانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i403804-ھیواداریی_دەوڵەتی_تالیبان_لەمەڕ_دەستخستنی_ڕەوایەتیی_جیھانی
دەوڵەتی تالیبان لە ئەفغانستاندا ھەل و مەرجەکە بۆ دەستخستنی ڕەوایەتی لای کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بە لەبار دەزانێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 22, 2021 08:32 Asia/Tehran
  • ھیواداریی دەوڵەتی تالیبان لەمەڕ دەستخستنی ڕەوایەتیی جیھانی

دەوڵەتی تالیبان لە ئەفغانستاندا ھەل و مەرجەکە بۆ دەستخستنی ڕەوایەتی لای کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بە لەبار دەزانێت.

«ئەمیرخان موتتەقی» وەزیری کاروباری دەرەوەی دەوڵەتی ئەفغانستان وتی: تەواوی ھسەل و مەرجەکان بۆ بە فەرمی ناسرانی دەوڵەتی تالیبان خۆش کراوە.

«ئەمیرخان موتتەقی» لە بارەی ئەم ھیواداریەی تالیبانەوە وتیشی: ئەم تاقمە سەرتاسەری ئەفغانستانیان لەژێر ڕکێف دایەو توانیویەتی ئاسایشت لەم وڵاتە دابین بکات.

ئەم قسانە لە کاتێکدا دەکرێت کە زۆرێک لە وڵاتان ھێشتا ئامادە نین دەوڵەتی تالیبان بە فەرمی بناسن. بڕێک لە وڵاتان تەنانەت سەرباری کرانەوەی باڵوێزخانەکانیشیان لە کابۆل دا قەبوڵ کردنی دەوڵەتی تالیبانیان بەستووەتەوە بە ڕەچاوکردنی مافی مرۆڤەوە.