هەڵوەشانەوەی زیاتر لە 2 هەزار گەشتی ئاسمانیی لە ئەمریکا
دووهەزارو دووسەت و هەشتا گەشتی ئاسمانیی بەرنامە بۆ داڕێژراو لە ئەمریکا بە هۆی دۆخی مەترسیدار و ئامادە باشی ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە بۆ باهۆزی گەورەی زستانی هەڵوەشایەوە .
ماڵپەڕی پێو شوێن گرتنی گەشتەکان ڕاپۆڕتیدا گەشتەکانی فڕگەی شارلوت -داگلاس لە کارۆلینای باکووری نەوەد لە سەدی گەشتەکانی خۆی لە ڕۆژی یەکشەمە هەڵوەشاندووەتەوە .
گەشتەکانی ڕالی-دورهام لە کارۆلینای باکووریش 59 لە سەد لە گەشتەکانی خۆی هەڵوەشاند بووەوە . گەشتەکان لە حاڵێکدا هەڵدەوەشێنەوە کە چاوەڕوان دەکرێت باهۆزی بەفری زستانی بە پێی پێشبینیەکان لە ڕۆژی یەکشەمە ئیالەتگەلێک وەکوو کارۆلینای باکووری و باشووری ، جورجیا و ویرجینیا بگرێتە بەر.
ئەو چوار ئیالەتە بەرلە باهۆز بارودۆخی نائاساییان ڕاگەیاندووە .
پێشبینیەکان نیشان ئەدات کە بارینی بەفرمومکینە تا 18 ئینچ بگاتە بڕێک لە ناوچەکوێستانیەکانی ئەو ناوچەیە .