خۆپێشاندانی دژی بەربەستیەکانی کۆڕۆنا لە ھۆڵەند
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i404651-خۆپێشاندانی_دژی_بەربەستیەکانی_کۆڕۆنا_لە_ھۆڵەند
بەهۆکاری ڕێکارە سەختەکانی ڕوبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە وڵاتی هۆڵەندا، هەزاران خۆپیشاندەر ڕژانە سەرڤ شەقامەکانی ئەمستردام و توندوتیژیش ڕوویداوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 17, 2022 12:20 Asia/Tehran
  • خۆپێشاندانی دژی بەربەستیەکانی کۆڕۆنا لە ھۆڵەند

بەهۆکاری ڕێکارە سەختەکانی ڕوبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە وڵاتی هۆڵەندا، هەزاران خۆپیشاندەر ڕژانە سەرڤ شەقامەکانی ئەمستردام و توندوتیژیش ڕوویداوە.

 

لە ماوەی پشووکانی سەری ساڵدا، حکومەتی هۆڵەندا بڕیارێکی توندیان سەپاند و هاتوچۆی یەک مانگی ڕاگەیاند؛ پێش ئەوەش لە ناوەڕاستی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوودا قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاندبوو. 

خۆپیشاندەران ڕێگا سەرەکییەکانی ئەمستردامیان گرتووە و دژ بە حکومەتی وڵاتەکە هوتاف دەڵێنەوە، هەروەها مۆسیقا لێدەدەن و سەماش دەکەن؛ خۆپیشاندانەکە لە ئاستێکدایە، جووتیاران و گوندنشینانیش تێدایە و تراکۆترییان لە بەردەم مۆزەخانەی ئەمستردام وەستاندووە. 

ئەم خۆپیشاندانە گەورەیە لە کاتێکدایە، تەنها دوێنێ یەکشەممە 16ی کانوونی دووەمی 2022، 36 هەزار هاوڵاتی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و حکومەتیش جگە لە هەندێک فرۆشتگا و سەرتاشخانە، ڕێگە بە هیچ یەکێک لە شوێنە گشتییەکان نادات کراوە بن.