دانیشتنی بایدین لەگەڵ تیمی ئاسایشی نیشتمانی بۆ لێکدانەوەی قەیرانی ئۆکراینا
سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ لێکدانەوەی قەیرانی ئۆکراینا لەگەڵ تیمی ئاسایشی نیشتمانی کۆبوونەوەی پێکهێناوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەنالی تەلەفزیۆنی ئەلجەزیرە، کۆشکی سپی ڕایگەیاند: جۆ بایدین سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەگەڵ تیمی ئاسایشی نیشتمانی ئەم وڵاتە بۆ لێکدانەوەی پەلاماری شیمانەیی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا کۆبوونەوەی پێکهێنا و لە ڕەوشی ئێستای ئۆپەراسیۆنی سەربازی ڕووسیا لە سنوورەکانی ئۆکراینا ئاگاداربووە.
بایدێن لەم دانیشتنە دا گوتی: بێتوو ڕووسیا پەلامار بکاتە سەر ئۆکراینا، دواهاتی یەکجار ئالۆزکاوی دەبێت بۆ ئەم وڵاتە.
لەدانیشتنەکەی جۆبایدین و تیمی ئاسایشی نیشتمای ئەمریکا هەروەها هەوڵەکان بۆ ئارام کردنەوەی قەیرانی ئۆکراینا لە ڕیگای دیپلۆماسییانە لێکدرایەوە. وڵاتانی رۆژاوایی و کی یف لەمدواییەی بانگەشەگەلێکیان لەبارەی پەلاماری شیمانەیی ڕووسیا بۆ ئۆکراینا بڵاو کردۆتەوە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە" دیمیتری پسکۆف" گوتە بێژی کرملین، بەر لەمە وێڕای ڕەتکردنەوەی ئەم تاوانپاڵدانانە، لەوان وەکوو پیلانێک بۆ تووندتر کردنەوەی ئالۆزییەکان ناوی برد و گوتیشی:ڕووسیا هیچ هەرەشەیەک بۆ هیچ کەسێک بەدی نایینێت.