ئەمریکا بڕی 90 تۆن چەک و تەقەمەنی ڕەوانەی ئۆکرانیا کرد
کانونی دوھەم 24, 2022 11:56 Asia/Tehran
ئه‌مریکا به فڕۆکه‌یه‌ک چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نى گه‌یانده ئۆکرانیا تا هاوکاریی سوپاى ئه‌و وڵاته‌بێت له پڕچه‌ککردنى.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئۆکرانیا له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه، ئەو فڕۆکەیەی کە چەک و تەقەمەنییەکانی بارکردووە، گەیشتووەتە فڕۆکەخانەی بۆریسپۆل.
باڵیۆزخانه‌که ئه‌وه‌شی ئاشکراکردووه، ئەمریکا لە ساڵی 2021 زیاتر له 650 ملیۆن دۆلار ھاوکاریی ئەمنیی پێشکەش بە ئۆکرانیا کردووە.
جه‌ختیشی کردووه‌ته‌وه، ئەمریکا بەردەوامدەبێت لە پێشکەشکردنی ھاوکاری لەم جۆرە بەمەبەستی بەھێزکردنی سوپای ئۆکرانیا.