کۆماری ئازەربایجان پەروەردەی دینیی لە نێو بنەماڵەکانی قەدەغە کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i405010-کۆماری_ئازەربایجان_پەروەردەی_دینیی_لە_نێو_بنەماڵەکانی_قەدەغە_کرد
بە پێی یاسایەک ، ئەنجوومەنی نیشتمانیی کۆماری ئازەربایجان ، پەروەردەی دینیی منداڵان لە نێو بنەماڵەکانی قەدەغە کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 29, 2022 13:43 Asia/Tehran
  • کۆماری ئازەربایجان پەروەردەی دینیی لە نێو بنەماڵەکانی قەدەغە کرد

بە پێی یاسایەک ، ئەنجوومەنی نیشتمانیی کۆماری ئازەربایجان ، پەروەردەی دینیی منداڵان لە نێو بنەماڵەکانی قەدەغە کرد .

بە پێی راپۆرتی ئاران نیوز ، ھەروەھا دەسەڵاتی دیاریکردنی بەرپرسانی مزگەوت و پەرستگە ئیسلامیەکان لە کۆماری ئازەربایجان ، لە " فەرمانگەی موسوڵمانانی قەفقاز" ، سەندرایەوە و بە کومیتەی حکومەتیی کاروباری دینی دەسپێردرێ . 

بە پێی پرۆژە یاسای گۆڕان لە یاسای ئازادیی بیروباوەڕی دینی کۆماری ئازەربایجان ، لەمەوبەدوا بە چاودێری دەسەڵاتی کارگێڕیی جێبەجێ دەکرێت . 

 ھەروەھا بە پێی یاساکە ، گواستنەوەی رێوڕەسمە دینیەکان لە میدیاکان دا ، پێویستی بە مۆڵەت وەرگرتن لە کەسانی دیاریکراوی حکومەتیی دەبێت .