کۆرۆنا بە بەربڵاوی لە گەورەترین شاری چین سەرهەڵدەداتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i406948-کۆرۆنا_بە_بەربڵاوی_لە_گەورەترین_شاری_چین_سەرهەڵدەداتەوە
بەهۆی دوبارە سەرهەڵدانەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە گەورەترین شاری چین دا قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندرا و رێوشوێنەکان وەک سەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە گیراونەتەبەر.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 11, 2022 01:55 Asia/Tehran
  • کۆرۆنا بە بەربڵاوی لە گەورەترین شاری چین سەرهەڵدەداتەوە

بەهۆی دوبارە سەرهەڵدانەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە گەورەترین شاری چین دا قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندرا و رێوشوێنەکان وەک سەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە گیراونەتەبەر.

 

شاری شەنگهای، کە گەورەترین شاری چینە، قەدەغەی هاتووچۆی تێدا راگەیێندراوە و خەڵکی شارەکە تەنانەت رێگەیان پێنادرێت بچنە دووکانەکانی سەوزە و میوەش. تەنیا رۆژی شەممە 23 هەزار و 600 کەیسی نوێی تووشبووی کۆرۆنا لەو شارە دەستنیشانکراون، کە ئەوەش ریکۆردێکی نوێیە.

لە شارەکەدا نزیکەی 26 ملیۆن کەس دەژین، بەهۆی رێکارە تووندەکانیشەوە خەڵک ناچاربوون کە لە ماڵەوە خواردن و ئاو داوا بکەن و چاوەڕێی حکومەت بن سەوزە، گۆشت و هێلکەیان بۆ ببەن، بەڵام درێژەکێشانی قەدەخەی هاتووچۆ گوشارێکی زۆری لەسەر خزمەتگوزارییەکانی گەیاندنی خواردن و خواردنەوە و هاوکارییەکانی حکومەت دروستکرد.

زۆربەی ئەوانەش کە خواردن و خواردنەوە دەگەیێننە خەڵک، لەو ناوچانەدان کە قەدەخەی هاتووچۆیان لەسەرە، ئەوەش ئاستەنگێکی دیکەی بۆ گەیاندنی خواردن بە خەڵکی شارەکە دروستکردووە.