مارین لوپێن بە دزینی سامانی گشتیی ئەوروپا تۆمەتباردەکرێت
مارین لوپێن کاندیدی ڕاستڕەوەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی فەرەنسا، لەلایەن کەسانی نزیک لە خۆیەوە تۆمەتباردەکرێت بە دزینی نزیکەی 600 هەزار یۆرۆ لە سامانی ئەوروپا لەکاتی سەرۆکایەتیی ویلایەتەکەیدا لە پەرلەمانی ئەوروپا.
تۆمەتەکە لەلایەن نوسینگەی ئەوروپای ڕووبەڕووبوونەوەی دزی و ساختەکاری بڵاوکراوەتەوە و ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەریی فەرەنسا کراوە.
نوسینگەی داواکاری گشتیی فەرەنسا بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، لە 11ی مانگی ئازاردا ئەو ڕاپۆرتەیان بەدەستگەیشتووە و لێکۆڵینەوەیان لێکردووە.
ڕۆدۆڵف پۆسلۆ پارێزەری لوپێن لەوبارەیەوە دەڵێت، ئەوە سەرسوڕهێنەرە لەم کاتەدا ئەو ڕاپۆرتێکی وا ئاشکرا دەکرێت، ئەوە بەکارهێنانە.
پارێزەرەکەی لوپێن جەختدەکاتەوە، تائێستا لوپێن لەلایەن هیچ دامەزراوەیەکی دادوەریی فەرەنساوە ئاگادارنەکراوەتەوە لە بوونی داوایەکی لەوشێوەیە، ڕەخنەی ئەوەشی گرت کە تائێستا هیچ کۆپییەکی ئەو ڕاپۆرتە بۆ هەریەکە لە لوپێن و ئەو ڕەوانە نەکراوە.
بەپێی پارێزەرەکەی لێکۆڵینەوەی نوسینگەی ڕووبەڕووبوونەوەی دزی و ساختەکاری لە ساڵی 2016 کراوە و لە مانگی ئازاری 2021دا لێپرسینەوەی لوپێن ئەنجامدراوە.