رووسیا هەناردەکردنی وزەی کارەبای بۆ فینلەند راگرت
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i407917-رووسیا_هەناردەکردنی_وزەی_کارەبای_بۆ_فینلەند_راگرت
رووسیا هەناردەکردنی وزەی کارەبای بۆ فینلەند راگرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 15, 2022 01:59 Asia/Tehran
  • رووسیا هەناردەکردنی وزەی کارەبای بۆ فینلەند راگرت

رووسیا هەناردەکردنی وزەی کارەبای بۆ فینلەند راگرت.

دوێنێ شەممە، کۆمپانیای ڕاو نۆردیک کە لە بواری وزەی کارەبادا کاردەکات، ئاشکرایکرد “رووسیا هەناردەکردنی وەزی کارەبای بۆ فینلەند راگرت لە کاتێکدا بە پێی رێککەوتنی هەردوو بڕیار بوو رووسیا وزەی زیاتری کارەبا بۆ فینلەند دابینبکات”.

ئەم هەڵوێستە کتوپڕەی رووسیا پاش داواکاری فینلەند دێت کە بۆ چوونە پاڵ هاوپەیمانی ناتۆهەفتەی ڕابردوو پیشکەشی کرد .

هەروەک کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشدا رووسیا هیچ رێگەچارەیکی نەهێشتووەتەوە لە ئێستادا تاوەکو فینلەند بتوانێت شایستەی دارایی لە بەرامبەر پێدانی وزەی کارەبایی دا بدات بەو وڵاتە.