تاقمی نەیاری تالیبان بەرپرسایەتیی تەقینەوەکەی مەزار شەریفی گرتە ئەستۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i408073-تاقمی_نەیاری_تالیبان_بەرپرسایەتیی_تەقینەوەکەی_مەزار_شەریفی_گرتە_ئەستۆ
تاقمی نەیاری تالیبان ناسراو بە «جوڵانەوەی ئازادیی ئەفغانستان» بەرپرسایەتیی تەقینەوەکەی شاری مەزار شەریفی ناوەندی ویلایەتی بەڵخی ئەفغانستانی گرتە ئەستۆ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 20, 2022 09:38 Asia/Tehran
  • تاقمی نەیاری تالیبان بەرپرسایەتیی تەقینەوەکەی مەزار شەریفی گرتە ئەستۆ

تاقمی نەیاری تالیبان ناسراو بە «جوڵانەوەی ئازادیی ئەفغانستان» بەرپرسایەتیی تەقینەوەکەی شاری مەزار شەریفی ناوەندی ویلایەتی بەڵخی ئەفغانستانی گرتە ئەستۆ.

لە ئەنجامی تەقینەوەکەی دوێنێی مینێکی چاندراو لە کەرتی چوارەمی ئاسایشتی شاری مەزار شەریفی ناوەندی ویلایەتی بەڵخی ئەفغانستان سێ کەس بریندار بوون.

بە پێچەوانەی جاران کە تاقمی تیرۆریستیی داعش بەرپرسایەتیی ڕووداوە تیرۆریستییەکانی دەگرتە ئەستۆ، ئەمجارەیان تاقمی نەیاری تالیبان ناسراو بە «جوڵانەوەی ئازادیی ئەفغانستان» بەرپرسایەتیی تەقینەوەکەی شاری مەزار شەریفی ناوەندی ویلایەتی بەڵخی گرتە ئەستۆ.

ئەم تاقمە بانگەشەی ئەوەی کردووە کە بە مینێکی موگناتیسی، ترۆمبیلێکی تالیبانی کردووەتە ئامانج و لە ئەنجام دا ١٠ کەس کوژراون و ١٢کەسی دیکەش بریندار بوونە. ئەمە لە کاتێکدایە کە تالیبان ڕایگەیاندووە کە ئەم تەقینەوەیە بەس سێ برینداری لێ کەوتووەتەوە. ھەڵبەت تالبان نەیوتووە کە بریندارەکان کەسانی لەشکری بوونە یان سڤیل.