دیاردەی چەک ھەڵگرتن لە ئەمریکا ھەمیسان کارەساتی لێ کەوتەوە
لە ئەنجامی روداوێکی تەقەکردندا لە کەنیسەیەکی ناوچەی «ڤیستاڤیا هێڵز»ی ویلایەتی «ئالاباما»ی باشوری ئەمریکا دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەفسەری پۆلیسی «ڤیستاڤیا هێلز» لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، شەوی پێنجشەممە لەئەنجامی تەقەکردن لە کەنیسەی «سان ستیڤان» چەند کەسێک برینداربوون و دوای گەیاندنیان بە نەخۆشخانە دوو لە بریندارەکان گیانیان لە دەست داو ئەوی دیکەشیان چارەسەریی پێویستی بۆ کراوە و لە ئێستادا دۆخی جێگیرە.
ئاماژەی بەوەش کردووە کە، تەقەکەرەکە یەک کەس بووە کە بەشێوەیەکی ئاسایی هاتوەتە ناو کەنیسەکە بێ ئەوەی کەس گومانی لێبکات و لەناو کەنیسەکەدا بەهەڕەمەکی دەستیڕ کردووە بە دەستڕێژی گوللـە، دواتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە.
ئاشکراشی کرد، هیچ هەڕەشەیەکی دیکە لەسەر ناوچەکە نییە، بکوژەکە لەبنکەی پۆلیسە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت سەبارەت بە هۆکاری ئەنجامدانی ئەو تاوانەکەی.
لەماوەی رابردوودا چەندین روداوی تەقەکردنی دیکە لەشوێنە گشتیەکانی ئەمریکا رویان داوە و بەهۆیانەوە چەندین کەس کوژراون و یان برینداربوونە، بەو هۆیەشەوە زۆرێک لە شارومەندانی ئەمریکی بەردەوام دژی دیاردەی چەک ھەڵگرتن و مۆڵەت درانی لە لایەن دەوڵەتی ئەو وڵاتەوە ناڕەزامەندی دەردەبڕن و ھەست بە بوونی ئاسایشت لە وڵاتەکەیاندا ناکەن.