ڕووسیا: گەڕانەوەی ئۆکرانیا بۆ سنوورەکانی پێشوو مومکین نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i408903-ڕووسیا_گەڕانەوەی_ئۆکرانیا_بۆ_سنوورەکانی_پێشوو_مومکین_نییە
 وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند : مەحاڵە ئۆکرانیا بگەڕێتەوە بۆ سنوورەکانی پێشووی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 18, 2022 14:34 Asia/Tehran
  • ڕووسیا: گەڕانەوەی ئۆکرانیا بۆ سنوورەکانی پێشوو مومکین نییە

 وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند : مەحاڵە ئۆکرانیا بگەڕێتەوە بۆ سنوورەکانی پێشووی.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئیرنا، ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە وتووێژێک دا لەگەڵ سکای نیوزی عەرەبی ڕایگەیاند: ئۆکراینێک کە من و ئێوە دەمانناسی و لە سنوورەکانی پێشووی ئەم وڵاتەدابوو ، ئیتر نەماوە و ھەرگیز نابێ ، ئەمە شتێکی روون و ئاشکرایە . 

لەلایەکی دیکەوە لیۆنید پاسچێنیک سەرۆکی ناوچەی لوهانسک  باسی ریفراندۆم بۆ پەیوەستبوون بە رووسیای کرد .

 بەرپرسانی دۆنێتسکیش ڕایانگەیاندووە کە پەیوەستبوون بە ڕووسیا "دەبێتە ئەولەویەتی ژمارە یەک" کاتێک کۆمارەکە سنوورە دەستوورییەکانی وەرگرتەوە.

جگە لەوەش بەرپرسانی ناوچەی خێرسۆن کە لەژێر کۆنترۆڵی ڕووسیادایە، چەندین جار ڕایانگەیاندووە کە ناوچەکە هەوڵدەدات پەیوەستی ڕووسیا بێت.