بۆرێل: ڕووسیا جیهان دەخاتە مەترسی برسێتیەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i408911-بۆرێل_ڕووسیا_جیهان_دەخاتە_مەترسی_برسێتیەوە
  جۆزێف بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا وتی: ڕووسیا بە ڕێگریکردن لە بارکردنی دانەوێڵەی ئۆکرانیا و سنووردارکردنی هەناردەکردن، جیهان دەخاتە مەترسی برسێتیەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 19, 2022 02:58 Asia/Tehran
  • بۆرێل: ڕووسیا جیهان دەخاتە مەترسی برسێتیەوە

  جۆزێف بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا وتی: ڕووسیا بە ڕێگریکردن لە بارکردنی دانەوێڵەی ئۆکرانیا و سنووردارکردنی هەناردەکردن، جیهان دەخاتە مەترسی برسێتیەوە.

 

ڕووسیا و ئۆکرانیا گەورەترین دابینکەری دانەوێڵە و پێداویستی ئاژەڵ و تۆوی ڕۆنن لە جیهان دا و داخستنی بەندەرەکانی ئۆکرانیا لەگەڵ سزاکانی ڕۆژئاوا بۆ سەر ڕووسیا لە دوای ھێرشی روسیا بۆسەر ئۆکراین، ڕێگری لە وڵاتانی هەژار کردووە دەستیان بەو بەرهەمانە بگات.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بۆرێل وتی: ئێمە ئامادەین لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوبەشەکانمان کاربکەین بۆ ڕێگریکردن لە هەر کاریگەرییەکی نەخوازراو لەسەر ئاسایشی خۆراکی جیهانی.

بە وتەی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، ڕووسیا دەریای ڕەشی کردووە بە ناوچەیەکی جەنگ و ڕێگری لە بارکردنی دانەوێڵە و پێداویستییەکانی ئۆکرانیا کردووە، هەروەها باجی لەسەر هەناردەی دانەوێڵەکانی سەپاندووە.

ئاناتۆلی ئەنتۆنۆڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە ئەمریکا پێشتر لە ڕۆژنامەی "ناشناڵ ئینتێرست"دا نووسیبووی: گەمارۆکانی ڕۆژئاوا بۆتە هۆکارێکی گرنگی نەخوازراو لە قەیرانی خۆراک دا، بەڵام ڕۆژاوا بڕیاری داوە بە تەنیا ڕووسیا بە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک و وزە بناسێنێ .