چوار کەس لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبابەک لەکابۆل دا کوژران
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i408951-چوار_کەس_لە_ئەنجامی_تەقینەوەی_بۆمبابەک_لەکابۆل_دا_کوژران
ترۆمبیلێکی بۆمب ئاخنکراو ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لە ناوچەی «خەیرخان» لە باکووری ڕۆژئاوای کابۆل تەقییەوە کە لە ئەنجام دا چوار کەس کوژران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 20, 2022 06:42 Asia/Tehran
  • چوار کەس لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبابەک لەکابۆل دا کوژران

ترۆمبیلێکی بۆمب ئاخنکراو ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لە ناوچەی «خەیرخان» لە باکووری ڕۆژئاوای کابۆل تەقییەوە کە لە ئەنجام دا چوار کەس کوژران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کاربەدەستانی فەرمی لە کابۆل ھیچیان لە بارەی تەقینەوەکەی ناوچەی «حەیرخان» ڕوون نەکردووەتەوەو وردیاتێکی زیاترلەم بارەیەوە بڵاو نەبووەتەوە.

بەیانیی ڕۆژی شەممەش چەند چەکدارێکی ھێرشبەرھەڵیانکووتایە سەر پەرستگەی ھندووەکان.

چەند کاژێرێک دوای ئەنجام گرتنی ئەو ھێرشە، تاقمی تیرۆریستیی داعش بەرپڕسایەتیی ئەو ھەنگاوە دڕندانەیەی گرتە ئەستۆ.

لە بارەی ژمارەی قوربانی و بریندارانی ھێزشەکەی چەکدارانی داعش بۆ سەر پەرستگەی ھیندووەکان لە کابۆل، دەنگ و باسی جۆربەجۆر بڵاو بووەتەوە. کاربەدەستانی تالیبان بەبێ ڕاگەیاندنی ھیچ ڕێژەو ئامارێک، ڕایانگەیاند: تەواوی ھێرشبەران لە پێکدادان لەگەڵ ھێزەکانی ئاسایشت دا کوژراون.