بوومەلەرزە لە باشووری ئەفغانستان ، زیاتر لە 280 کەس کوژراون
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i409034-بوومەلەرزە_لە_باشووری_ئەفغانستان_زیاتر_لە_280_کەس_کوژراون
بوومەلەرزەیەک لە باشووری ئەفغانستان ڕوویدا و بەهۆیەوەتا ئێستا 280 کەس گیانیان لەدەستدا و ١٥٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 22, 2022 06:59 Asia/Tehran
  • بوومەلەرزە لە باشووری ئەفغانستان ، زیاتر لە 280 کەس کوژراون

بوومەلەرزەیەک لە باشووری ئەفغانستان ڕوویدا و بەهۆیەوەتا ئێستا 280 کەس گیانیان لەدەستدا و ١٥٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فارس، سەرچاوە خۆجێیەکان لە پارێزگای پاکتیکای ئەفغانستان ڕایانگەیاند کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری گیان -ی ئەم پارێزگایە لە ئەنجامی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦ ریشتەرزیاتر لە ٤٠٠ کەس کوژراون و بریندار بوون.

هەروەها بوومەلەرزەکە ژمارەیەک پارێزگای دیکەی ئەفغانستانی هەژاند و سەرچاوە خۆجێیەکانی شاری گیان پاکتیکا دەڵێن گوندێک بەهۆی بوومەلەرزەکەوە بە تەواوی وێران بووە.