پێسکۆڤ: پێویستە مەرجەکانی ڕووسیا بۆ دانوستان لەگەڵ ئۆکرانیا جێبەجێ بکرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i409082-پێسکۆڤ_پێویستە_مەرجەکانی_ڕووسیا_بۆ_دانوستان_لەگەڵ_ئۆکرانیا_جێبەجێ_بکرێت
وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی ڕووسیا جەختی لە جێبەجێکردنی مەرجەکانی مۆسکۆ کردەوە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ کیێڤ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 24, 2022 02:46 Asia/Tehran
  • پێسکۆڤ: پێویستە مەرجەکانی ڕووسیا بۆ دانوستان لەگەڵ ئۆکرانیا جێبەجێ بکرێت

وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی ڕووسیا جەختی لە جێبەجێکردنی مەرجەکانی مۆسکۆ کردەوە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ کیێڤ.

 

لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا (٢٤ی شوبات)ەوە، چەندین خول وتووێژ لە نێوان شاندەکانی ڕووسیا و ئۆکرانیا لە ئاستە جیاوازەکان دا ڕوویداوە کە نەبووەتە هۆی ئاگربەستێکی گشتگیر.

هەروەها دوایین خولی دانوستانەکانی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیا و ئۆکرانیا لە تورکیا ئەنجامێکی بەرجەستەی لێنەکەوتەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، دیمیتری پێسکۆڤ وتەبێژی سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی:  ئەگەری ھەیە دانوستانەکانی ئاشتی لەگەڵ ئۆکرانیا بەڕێوە بچێت ئەگەر کیێڤ هەموو مەرجەکانی مۆسکۆ جێبەجێ بکات.

لە وەڵامی پرسیارێک دا سەبارەت بەو مەرجانە، پێسکۆڤ وتی بەرپرسانی ئۆکرانیا دەزانن ڕووسیا چی دەوێت .