تەقەکردن لە شیکاگۆی ئەمریکا بە 2 کوژراو و 3 بریندار
تەقەکردن لە شاری "شیکاگۆ" لە ویلایەتی "ئیلینۆیس"ی ئەمریکا، 2 کوژراو و 3 برینداری لێکەوتەوە.
ئەمریکا ڕووبەڕووی شەپۆلێکی توندوتیژی و بارمتەگرتن و هێرشی چەکداری بۆتەوە. ساڵانە بەهۆی تەقەکردن لە ناوچە جیاوازەکانی ئەمریکا هەزاران کەس دەکوژرێن یان بریندار دەبن. بەپێی ڕاپۆرتە فەرمییەکان، نزیکەی ٣٠٠ ملیۆن چەکی گەرم لە ئەمریکادا هەیە؛ واتە لەم وڵاتەدا بۆ هەر کەسێک نزیکەی یەک دەمانچە هەیە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، ئەم تەقەکردنە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی بە کاتی خۆجێی لە بەردەم فرۆشگایەک لە ناوەندی شاری شیکاگۆ ڕوویداوە.
بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی شیکاگۆ ئەم تەقەکردنە لە کاتی دەمەقاڵەیەکی زارەکیدا ڕوویداوە.
بە بەراوردکردنی ئاماری توندوتیژی بە دەمانچە لە نێوان ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی جیهان، ئەمریکا وڵاتێکی تەواو ناوازەیە؛ ڕێژەی تەقەکردنە توندوتیژەکان لەم وڵاتەدا لە هەموو وڵاتانی جیهان زیاترە.
هەرچەندە ئەمریکا نزیکەی 5%ی دانیشتوانی جیهان پێکدەهێنێت، بەڵام نزیکەی 31%ی ئەو حاڵەتانەی تێدایە کە بە چەک کوشتنی بەکۆمەڵ ئەنجام ئەدرێ .