سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە نائارامییەکان لە عێراق نیگەرانی دەربڕی
تهمووز 31, 2022 14:48 Asia/Tehran
ئانتۆنیۆ گۆترێش ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان وێڕای داوا لە لایەنە سیاسییەکانی عێراق بۆ خێرا کردنەوەی ڕەوتی پێکهێنانی حکومەت، جەختی کرد کە بە نیگەرانییەوە ئاڵۆزیەکانی عێراقی لەژێر چاوەدێریی دایە .
ئانتۆنیۆ گۆترێش ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان شەوی ڕابردوو هاوپەیوەند بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی عێراق بەیاننامەیەکی دەرکرد.
ناوبراو لە ئەو بەیاننامەدا وێڕای پاڵپشتی لە مافی ئازادی بەیان و کۆبوونەوەی ئاشتیخوازانە داوای لە هەموو لایەنەکان کرد بۆ کەم کردنەوەی ئاڵۆزی، دوور کردن لە هەر جۆرە توندوتیژییەک و مسۆگەر کردنی پاراستنی گیانی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز هەوڵ بدەن.
گۆترێش داوای لە ھەموو لایەن و گرووپە سیاسییەکان کرد کە لە ڕێگای گفتوگۆی ئاشتیخوازانە و بەربڵاوەوە خێرا حکومەتی نوێ پێک بهێنن.