لابردنی عاشورا و نەورۆز لە رۆژژمێری ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i410074-لابردنی_عاشورا_و_نەورۆز_لە_رۆژژمێری_ئەفغانستان_لەلایەن_تاڵیبانەوە
حکومەتی تاڵیبان لە ئەفغانستان ماتەمینی عاشورا و جەژنی نەورۆزی لە ساڵنامەی ئەو وڵاتەدا لابرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 31, 2022 17:27 Asia/Tehran
  • لابردنی عاشورا و نەورۆز لە رۆژژمێری ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە

حکومەتی تاڵیبان لە ئەفغانستان ماتەمینی عاشورا و جەژنی نەورۆزی لە ساڵنامەی ئەو وڵاتەدا لابرد.

 

ئەم گۆڕانکاریانە لە ساڵنامەی ئەفغانستان تا ئێستا بە فەرمی لەلایەن حکومەتی تاڵیبانەوە ڕانەگەیەندراوە، بەڵام بەڵگە دزەپێکراوەکان دەریدەخەن کە تاڵیبان زۆربەی ڕووداوەکانی ڕابردووی لابردووە و ڕووداوەکانی تاڵیبانی لە شوێنی داناوە.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی ئەفغانستان، حکومەتی تاڵیبان لە ئەفغانستان تازیەداریی عاشورای لە ساڵنامەی فەرمی ئەو وڵاتە لابردووە و چەند بۆنەیەکی پەیوەندیدار بە خۆی  لە شوێنی داناوە.

پێشتر ڕۆژی عاشورای حوسێنی (د.خ) لە ساڵنامەی فەرمی ئەفغانستان دا وەک پشووی فەرمی تۆمارکرابوو.

بەپێی ئەم بەڵگەنامەیە، ڕۆژی هاوپشتی ژنان و ڕۆژی جیهانی قەدەغەکردنی توندوتیژی دژی ژنانیش لە ساڵنامەی فەرمی ئەفغانستان لابراون.

بەو گۆڕانکاریانەی کە تاڵیبان لە ساڵنامەی فەرمی ئەفغانستاندا کردوویەتی، زۆرێک لەو بۆنانە هەڵوەشاونەتەوە کە لە سەردەمی حکومەتی پێشوودا هەبوون.