ئاب 22, 2022 07:34 Asia/Tehran
  • گفتوگۆی نێوان بایدن و سەرکردەکانی ترۆیکای ئەوروپا بە تەوەری بەرجام

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە کاتێکدا کە ئیدارەکەی لێکۆڵینەوە لە پێشنیازە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکات، شەوی یەکشەممە لەگەڵ ئۆلاف شوڵتز راوێژکاری ئەڵمانیا و ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا و بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا گفتوگۆی کرد.

 

خولی نوێی دانوستانه‌کان بە تەوەری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران  که‌ له‌ 4ی ئاب له‌ ڤیه‌نه‌ ده‌ستی پێکردبوو، له‌ 8ی ئاب کۆتایی هات.

لەم خولەی دانوستانەکاندا چەند پێشنیارێک لەلایەن "ئێنریکی مۆرا" ڕێکخەری یەکێتی ئەوروپا لە دانوستانەکانی ڤیەنا پێشکەش کران.

زۆربەی وڵاتانی بەشدار لە دانوستانەکانی ڤیەننا، بە گرنگیدان بە هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆ ستەمکار و نایاساییەکانی سەر ئێران، دەیانەوێت خێراتر کۆتایی بە دانوستانەکان بێت، بەڵام گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی چاوەڕوانی بڕیارە سیاسییەکانی ئەمریکایە سەبارەت بە چەند بڕیارێکی دیکە کە ماونەتەوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، سەرۆکی سێ وڵاتی ئەورووپی و بایدن باسیان کرد لە دانوستانەکانی ئێستا سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران و پێویستی بەهێزکردنی پشتیوانی لە هاوبەشەکان لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا و هەوڵە هاوبەشەکان بۆ ڕاگرتن و سنووردارکردنی ئەوەی کە بە چالاکییە ناسەقامگیرکەرەکانی ئێران ناواین برد . 

جگە لەوەش سەرۆکی سێ وڵاتی ئەوروپی و ئەمریکا جەختیان کردەوە لەسەر بەردەوامیی پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی ئۆکرانیا بۆ بەرگریکردن لەخۆی لە بەرامبەر هێرشەکانی روسیا.

سەردانی پشکێنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بۆ وێستگەی ئەتۆمی زاپۆرۆژیا و پێویستی پێشگرتن بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە نزیک ئەم وێستگەیە لە تەوەرەکانی دیکەی  وتووێژی ئەم چوار کەسە بوو .

سەرپەیڤ