ھیواداری دەربڕینی یەکێتیی ئەورووپا لەمەڕ مسۆگەرکرانی ڕێککەوتنی ڤییەنا لە ماوەی چەند ڕۆژی داھاتوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i410889-ھیواداری_دەربڕینی_یەکێتیی_ئەورووپا_لەمەڕ_مسۆگەرکرانی_ڕێککەوتنی_ڤییەنا_لە_ماوەی_چەند_ڕۆژی_داھاتوو
به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا هیواداریی ده‌ربڕی له‌ مەڕ ئه‌گه‌ری گه‌ییشتن به‌ ڕێککه‌وتن له‌ دانوستانه‌کانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بایکۆتەکانی دژی له‌ ماوەی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 31, 2022 23:39 Asia/Tehran
  • ھیواداری دەربڕینی یەکێتیی ئەورووپا لەمەڕ مسۆگەرکرانی ڕێککەوتنی ڤییەنا لە ماوەی چەند ڕۆژی داھاتوو

به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا هیواداریی ده‌ربڕی له‌ مەڕ ئه‌گه‌ری گه‌ییشتن به‌ ڕێککه‌وتن له‌ دانوستانه‌کانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بایکۆتەکانی دژی له‌ ماوەی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «جۆزێپ بۆرێل» بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا ڕۆژی چوارشەممە هیوا داری  دەربڕی کە لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا لە دانوستانەکانی ھەڵوەشانەوەی بایکۆتەکان لە ڤییەنا ڕێککەوتن مسۆگەر بکرێت.

ھاوکات «سێرگێئی لاڤرۆڤ» وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ «حسەین ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران لە مۆسکۆ وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە  مۆسکۆ پشتگری لە هەڵوێستی تاران دەکات، وتیشی: تاوتوێ کردنی بەڵگەنامەی تۆکمەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ڕووسیا لە قۆناغی کۆتاییدایە.

«حسەین ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ «لاڤرۆڤ» وێڕای ئاماژە کردن بە دانوستانەکانی ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان، باسی شێلگیربوونی ئێرانی کرد بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتنێکی پاوەجێ و وتیشی: ئەگەر ئەمریکا ڕاست بینانە ھەڵس و کەوت بکات، گەییشتن بە ڕێککەوتن ھێندەش دوورەدەست نییە.