پێسکۆڤ: مەرجەکانی ڕووسیا بۆ ئاشتی لە ئۆکرانیا نەگۆڕاوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i410994-پێسکۆڤ_مەرجەکانی_ڕووسیا_بۆ_ئاشتی_لە_ئۆکرانیا_نەگۆڕاوە
 وتەبێژی سەرۆکایەتی ڕوسیا ڕایگەیاند  مەرجەکانی ئەو وڵاتە بۆ ئاشتی لە ئۆکرانیا نەگۆڕاوە و داوای جێبەجێکردنی مەرجەکانی دەکات بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ئەو وڵاتە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 05, 2022 02:54 Asia/Tehran
  • پێسکۆڤ: مەرجەکانی ڕووسیا بۆ ئاشتی لە ئۆکرانیا نەگۆڕاوە

 وتەبێژی سەرۆکایەتی ڕوسیا ڕایگەیاند  مەرجەکانی ئەو وڵاتە بۆ ئاشتی لە ئۆکرانیا نەگۆڕاوە و داوای جێبەجێکردنی مەرجەکانی دەکات بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ئەو وڵاتە.

 

بەپێی ئاژانسی هەواڵی تاس، دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی سەرۆکایەتی ڕووسیا، بە ئاماژە بەو بابەتە ،  باسی گفتوگۆکانی نێوان سەرۆک ڤلادیمێر پوتین و سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی  گەڕاندەوە بۆ چۆنیەتی جێبەجێکردنی ئەو مەرجانەی  کە ڕووسیا دەخوازێت.

دیمیتری پێسکۆڤ ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا بەپێی پلان بەردەوامە و هەموو ئامانجەکان بەدی دەهێنێت.