خۆپیشاندان لە پاریس بۆ ناڕەزایەتی بە دەرکردنی ئیمام جەماعەتێک
ئهیلوول 05, 2022 07:32 Asia/Tehran
لە وەڵامی بانگەوازی کۆمەڵێک موسڵمان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە دەرکردنی ئیمامی مزگەوتێک لە فەرەنسا، سەدان کەس لە پاریس خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵ، خۆپیشاندەران لە پاریس ناڕەزایەتیان دەربڕیوە بە دەرکردنی حەسەن ئیکیۆسێن ئیمامی مزگەوتێک لە فەرەنسا و ئیدانەی لە ئیسلام ترساندنی حکومەت و دەسەڵاتدارانی فەرەنسایان کرد دژی موسڵمانان.
ئەم خۆپیشاندانە لە کاتێکدا ئەنجامدرا کە حەسەن ئیکویسن لەم وڵاتە دەرکرابوو دوای ئەوەی ئەنجومەنی دەوڵەتی فەرەنسا رەتیکردەوە مۆڵەتی مانەوەکەی نوێ بکاتەوە.
لەم ڕاپۆرتەدا باس لە وردەکاریی هۆکاری دەرکردنی ئەم ئیمام جەماعەتە لە فەڕەنسا نەکراوە.