داعش پەرپرسایەتیی ھێرشی تیرۆریستیی بۆ سەر باڵوێزخانەی ڕووسیای لە کابۆل بە ئەستۆ گرت
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i411022-داعش_پەرپرسایەتیی_ھێرشی_تیرۆریستیی_بۆ_سەر_باڵوێزخانەی_ڕووسیای_لە_کابۆل_بە_ئەستۆ_گرت
تاقمی تیرۆریستیی داعش پەرپرسایەتیی ھێرشی تیرۆریستیی بۆ سەر باڵوێزخانەی ڕووسیای لە کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان بە ئەستۆ گرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 05, 2022 22:25 Asia/Tehran
  • داعش پەرپرسایەتیی ھێرشی تیرۆریستیی بۆ سەر باڵوێزخانەی ڕووسیای لە کابۆل بە ئەستۆ گرت

تاقمی تیرۆریستیی داعش پەرپرسایەتیی ھێرشی تیرۆریستیی بۆ سەر باڵوێزخانەی ڕووسیای لە کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان بە ئەستۆ گرت.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئاژانسی هەواڵدەریی ڕیانۆڤستیی ڕووسیا ڕایگەیاند: ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە ئاکامی تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە نزیک باڵوێزخانەی ڕووسیا لە کابول، لانیکەم ١٥ بۆ ٢٠ کەس کوژران و یان بریندار بوون.

پێشتریش لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا کوژرانی دوو کارمەندی باڵیۆزخانەی ڕووسیای لە ئەفغانستان پشتڕاست کردبووەوە.

پێسکۆڤ وتەبێژی سەرۆکایەتیی ڕووسیا ڕایگەیاند: کرێملین بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە دەکات کە لە نزیک باڵوێزخانەی ڕووسیا لە کابول ڕووی داوەو دیارە ئەمە جێگەی قبوڵکردن نییە.

ڕوودانی تەقینەوەی تیرۆریستی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەفغانستان وا دەردەخات کە بە پێچەوانەی بانگەشەکانی حکومەتی کاتیی تالیبان لە ئەفغانستان، ئەم حکومەتە هێشتا نەیتوانیوە ئاسایشتی پێویست لەم وڵاتەدا بچەسپێنێ.