ئولیانۆف: بڕیارنامەکەی ئەنجومەنی بڕیاردەران نەگونجاو بوو
دیپلۆماتکاری باڵای ڕووسیا لە ڤیەننا بڕیارنامەی دژە ئێرانی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناڤۆکیی مانگی ڕابردوو (٨ی حوزەیران)ی بە نەگونجاو زانی.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «میخائیل ئولیانۆف» باڵوێزی و نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا ڕۆژی سێشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناڤۆکیی ، کە بەشێکی لە هەژماری فەرمیی نووسینگەی نوێنەرایەتیی ئەو وڵاتە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاو کراوەتەوە،وتی: بڕیارنامەی نەگونجاوی دژە ئێرانیی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناڤۆکیی پرۆسەی دانوستانەکانی ڤیەننا و تاقیکارییەکانی بەرجامی ئاڵۆزتر کرد.
وتیشی: ئێمە هاوکارە رۆژئاواییەکانمان لە دەرئەنجامەکانی ئەو کارە بەپەلەیەیان ئاگادار کردەوە و داوامان لێکردن واز لەم پلانە بهێنن.
ئولیانۆف جەختی لەوەش کردەوە: بڕیاری ئێران بۆ لابردنی کامێرا و کەرەستەکانی چاودێریی ئاژانسەکە کاردانەوەیەکی راستەوخۆ بوو بەرامبەر بەو بڕیارنامەیە.