پەردەلادان لەسەر فڕۆکە بۆمبھاوێژە ستراتیژییە تازەکەی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i413316-پەردەلادان_لەسەر_فڕۆکە_بۆمبھاوێژە_ستراتیژییە_تازەکەی_هێزی_ئاسمانیی_ئەمریکا
هێزی ئاسمانیی ئەمریکا ڕایگەیاند کە فڕۆکەی بۆمبھاوێژی ستراتیژیی «B-21 Raider» لە ساڵی داهاتووەوە بە کۆمەڵەفڕۆکەکانی ئەم وڵاتەوە پەیوەست دەبێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 03, 2022 07:00 Asia/Tehran
  • پەردەلادان لەسەر فڕۆکە بۆمبھاوێژە ستراتیژییە تازەکەی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا

هێزی ئاسمانیی ئەمریکا ڕایگەیاند کە فڕۆکەی بۆمبھاوێژی ستراتیژیی «B-21 Raider» لە ساڵی داهاتووەوە بە کۆمەڵەفڕۆکەکانی ئەم وڵاتەوە پەیوەست دەبێت.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی ئیرنا، ؛ هێزی ئاسمانیی ئەمریکا بەنیازە لانیکەم ١٠٠ لەو بۆمب هاوێژانە بەنرخی نزیکەی ٧٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ هەر فڕۆکەیەک داوا بکات، کە پێشبینی دەکرێت یەکەمیان لە ساڵی ٢٠٢٣دا تەواو بێت و ڕادەست بکرێت.

ئەم فڕۆکەیە کە نوێترین فڕۆکەی بۆمبھاوێژە کە لە ماوەی چەند دەیەی ڕابردوودا هاتووەتە نێو سوپای ئەمریکاوە، وردە وردە جێگەی ئەو فڕۆکە بۆمبھاوێژانەی بی-١ و بی-٢ دەگرێتەوە کە لە سەردەمی جەنگی سارددا بەکار ھێنراون.

کۆمپانیای «نۆرسرۆپ گرومەن»، بەرهەمهێنەری ئەم فڕۆکەیە ڕایگەیاندووە کە ئێستا ٦ لەو فڕۆکە بۆمبھاوێژانە لە قۆناغی جۆراوجۆری دروستکردن و تاقیکردنەوەدان لە دامەزراوەی «پاڵمادەیل» لە کالیفۆرنیا.