دامەزراوەی ڕووسیا: ڕادەست کرانی تانکەکانی ئەڵمانیا بە ئۆکرانیا ئاگری شەڕ تیژتر دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i414624-دامەزراوەی_ڕووسیا_ڕادەست_کرانی_تانکەکانی_ئەڵمانیا_بە_ئۆکرانیا_ئاگری_شەڕ_تیژتر_دەکات
باڵوێزخانەی ڕووسیا لە بەرلین ڕایگەیاند، ڕادەستکرانی تانکی «لیۆپارد ٢»ی ئەڵمانیا بە ئۆکرانیا بە واتای ھاتنەئارای ئاستێکی نوێی ململانێکانە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 26, 2023 03:05 Asia/Tehran
  • دامەزراوەی ڕووسیا: ڕادەست کرانی تانکەکانی ئەڵمانیا بە ئۆکرانیا ئاگری شەڕ تیژتر دەکات

باڵوێزخانەی ڕووسیا لە بەرلین ڕایگەیاند، ڕادەستکرانی تانکی «لیۆپارد ٢»ی ئەڵمانیا بە ئۆکرانیا بە واتای ھاتنەئارای ئاستێکی نوێی ململانێکانە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، «سێرگێئی نێچایێڤ» باڵوێزی ڕووسیا لە بەرلین، ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: پشتڕاستکردنەوەی ڕادەستکرانی تانکی لیۆپارد ٢ی ئەڵمانیا بە ئۆکرانیا بەو مانایەیە کە ئەڵمانیا بەرامبەر بە «بەرپرسیارێتییە مێژووییەکەی لە ھەمبەر ڕووسیا» کە لە تاوانی نازییەکان لە سەردەمی شەڕی جیهانیی دووھەمەوە سەرچاوە دەگرێت، توشی خەمساردی ھاتووە.

ئەم بەرپرسە ڕوسییە وتیشی: ئەو کارەی ئەڵمانیا ململانێکان توندتر دەکات و دەگاتە ئاستێکی نوێ.

«نێچایێڤ» ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم بڕیارە ھەرە مەترسیدارە، شەڕەکە دەباتە ئاستێکی نوێی ڕووبەڕووبوونەوە کە دیارە ئەمەش بە پێچەوانەی لێدوانەکانی سیاسەتمەدارانی ئەڵمانیایە سەبارەت بە دوودڵی کۆماری فیدراڵی ئەڵمانیا لەمەڕ تێوە گلان بە شەڕی ئۆکرانیاوە.

حکومەتی ئەڵمانیا ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ژانویە ڕایگەیاند کە ١٤ تانکی لیۆپارد ٢ ڕەوانەی ئۆکرانیا دەکات، کە ئەمەش لەلایەن هاوپەیمانەکانیەوە پێشوازی لێکرا.

پلانی بەرلین ئەوەیە کە بە خێرایی دوو گوردانی تانکی لیۆپارد ٢ بۆ ئۆکرانیا پێک بێنێت و بەم زووانەش مەشق و ڕاهێنانی سەربازانی ئۆکرانیا لە ئەڵمانیا دەست پێ بکات.