بەردەوامیی هەڵوێستی دەسوەردەرانەی یەکیەتی ئەوروپا سەبارەت بە شەڕەکەی ئۆکرانیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i415913-بەردەوامیی_هەڵوێستی_دەسوەردەرانەی_یەکیەتی_ئەوروپا_سەبارەت_بە_شەڕەکەی_ئۆکرانیا
بەرپرسی سیاسەتی دەرەکی یەکیەتی ئەوروپا لەدرێژەی هەڵوێستی دەسوەردەرانەی ئەو یەکیەتیە سەبارەت بە شەڕی ئۆکرانیا خوازیاری زیادکرانی بەڕێکردنی چەک و چۆڵ بوو بۆ ئەو وڵاتە بەبیانووی پێکدادانەکان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 15, 2023 07:19 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی هەڵوێستی دەسوەردەرانەی یەکیەتی ئەوروپا سەبارەت بە شەڕەکەی ئۆکرانیا

بەرپرسی سیاسەتی دەرەکی یەکیەتی ئەوروپا لەدرێژەی هەڵوێستی دەسوەردەرانەی ئەو یەکیەتیە سەبارەت بە شەڕی ئۆکرانیا خوازیاری زیادکرانی بەڕێکردنی چەک و چۆڵ بوو بۆ ئەو وڵاتە بەبیانووی پێکدادانەکان.

«جۆزێف بۆرێل»ی بەرپرسی سیاسەتی دەرەکیی یەکیەتیی ئەوروپا دوێنێ سێ شەممە بەبێ ئەوەی باسی هۆکارەکانی سەرهەڵدانی شەڕەکەی ئۆکرانیاو دەسوەردانی وڵاتانی ئەوروپی لەو شەڕەدا بکا خوازیاری زیادکرانی بەڕێکردنی چەک و چۆڵ بوو بۆ ئەو وڵاتە بەبیانووی پێکدادانەکان و وتی: ئۆکرانیا خوازیاری ڕادەستکرانی خێراو بەربڵاوی هاوەن و جبەخانەی بەرگریی ئاسمانی و دەبابەو زۆرجۆری دیکەی کەرەستەی جەنگییە بەبیانووی شەڕ لەو وڵاتە.

وڵاتانی ڕۆژئاوایی و ئەوروپی بەتایبەت ئەمریکا هاوکات لەگەڵ پەرەدان بە زەخت و گوشار لەڕێگەی بایکۆتەکانیان بۆسەر فیدڕاسیۆنی ڕوسیا و دانی جۆرەها چەکی قورس و سووک بە کی یف نەک هەر هیچ هەنگاوێک هەڵناگرن بەئاراستەی کۆتایی هێنان بە شەڕەکەی ئۆکرانیا بەلکوو زۆر زیاتر لە جاران پەرەش دەدەن بە بڵێسە سەندنی ئاگری شەڕ لەو وڵاتە.