بەردەوامیی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە چاکسازی لە یاسای خانەنشینی لە فەڕانسا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i416163-بەردەوامیی_ناڕەزایەتی_بەرامبەر_بە_چاکسازی_لە_یاسای_خانەنشینی_لە_فەڕانسا
کرێکارانی پاڵاوگەکانی فەڕانسا لەبەر ناڕازیەتی بەرامبەر بە چاکسازی لە یاسای خانەنشینی حکومەتەکەی «ئیمانۆئیل مەکڕۆن» مانگرتنیان بەردەوام کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 21, 2023 15:01 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە چاکسازی لە یاسای خانەنشینی لە فەڕانسا

کرێکارانی پاڵاوگەکانی فەڕانسا لەبەر ناڕازیەتی بەرامبەر بە چاکسازی لە یاسای خانەنشینی حکومەتەکەی «ئیمانۆئیل مەکڕۆن» مانگرتنیان بەردەوام کرد.

دەوڵەتی فەڕانسا لەدوای چەندین حەوتە مانگرتن و ناڕەزایەتی بەرامبەر بە پڕۆژەیاسای زۆرترکردنی تەمەنی خانەنشینی پشتئەستور بە ڕێ و شوێنی یاسایی بواری ڕەخساند بۆ پەسەندی ئەو پڕۆژە یاسا پڕهاتوهاوارە تاکوو شەپۆلێکی دیکە لە توڕەیی جەماوەری لەنێو خەڵک و پارلەمانتاران وەگەربخا، توڕەییەک کە داهاتوی چالاکی حکومەتەکەی «مەکڕۆن»ی ڕووبەڕووی کەشێکی ناڕون کردووەتەوە.

زۆرێک لە بەنزینخانەکانی باشوری فەڕانسا لەبەر بەردەوامیی مانگرتنی کڕێکارانی پاڵاوگەکانی نەوت تووشی کەمیی سووتەمەنیی بۆ ئۆتۆمبێلەکان ھاتوون.

لەکاتێکدا کە مانگرتن لە پێنج پاڵاوگە لەو حەوت پاڵاوگەیەی سەرانسەری وڵات بەتوندی بەردەوامە وا ھەڵدەگرێت کە شۆفیرەکان دان بەخۆیان دا بگرن و نزیکەی دوو کاژێر چاوەڕوان بن ھەتا سووتەمەنی وەربگرن.

کرێکارانی پاڵاوگەکانی نەوتی فەڕانسا دوو هەفتە لەمەوبەر وازیان لەکارهێناو مانگرتنەکەی خۆیان دڕیژ کردەوە تاکوو ناڕەزایەتی خۆیان بە گۆڕانکاری لە یاسای خانەنشینی حکومەت ڕابگەینن.