دیداری باڵوێزانی ئێران و عەرەبستان لە ئیسپانیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i416400-دیداری_باڵوێزانی_ئێران_و_عەرەبستان_لە_ئیسپانیا
باڵوێزانی ئێران و عەرەبستان لە لە مەدرید کۆبوونەوە و باسی بابەتگەلی جێی سەرنجی ھەردووک لایان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 28, 2023 19:33 Asia/Tehran
  • دیداری باڵوێزانی ئێران و عەرەبستان لە ئیسپانیا

باڵوێزانی ئێران و عەرەبستان لە لە مەدرید کۆبوونەوە و باسی بابەتگەلی جێی سەرنجی ھەردووک لایان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی هەواڵدەریی تەسنیم ، "حەسەن قەشقاوی" باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئیسپانیا، لەسەر بانگهێشتی باڵوێزی عەرەبستان لەم وڵاتە لە مەراسیمی بەربانگی لە شوێنی مانەوەی لە مەدرید بەشداری کرد و لە کۆبوونەوەیەک دا پێکەوە وتووێژیان کرد.

باڵوێزەکانی ئێران و عەرەبستان لە کۆبوونەوەکەیاندا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات لە هەموو بوارەکاندا کردەوە.

پێشتر «وەلید بن عەبدولڕەحمان ئالڕەشیدان» باڵوێزی عەرەبستان لە تاجیکستانیش بەشداریی ئاهەنگی نەورۆزی باڵوێزخانەی ئێران لە شاری دووشەنبەی کرد و لەگەڵ «محەمەد تەقی سابری» باڵوێزی ئێران لە تاجیکستان دیدار و وتووێژی کرد.