ڕوودانی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧ ڕیختەر لە ئەندۆنێزیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i416928-ڕوودانی_بوومەلەرزەیەک_بە_گوڕی_٧_ڕیختەر_لە_ئەندۆنێزیا
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧ ڕیختەر، دوورگەی جاوە ھەڵکەتوو لە وڵاتی ئەندۆنێزیای ھەژاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 15, 2023 03:10 Asia/Tehran
  • ڕوودانی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧ ڕیختەر لە ئەندۆنێزیا

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧ ڕیختەر، دوورگەی جاوە ھەڵکەتوو لە وڵاتی ئەندۆنێزیای ھەژاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی میهر، دامەزراوەی جیۆلۆژیی ئەمریکا (USGS) بوومەلەرزەیەکی ٧ ڕیختەریی لە دوورگەی جاوەی ئەندۆنێزیا پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند کە ئەم بوومەلەرزەیە لە قوڵایی ٥٩٤ کیلۆمەتر ڕووی داوە.

هەروەها ڕێکخراوی کەشوهەوا و جیۆفیزیکی ئەندۆنێزیاش دوای هەستکردن بەم بوومەلەرزەیە مەترسیی ڕوودانی سۆنامیی بەدوور نەزانی و هاوڵاتیانی ئەم ناوچەیەی ئاگادارکردەوە لە ئەگەری ڕوودانی پاشەلەرزەش.

حکومەتە خۆجێییەکانی دراوسێی جاوەی ناوەڕاست فەرمانی چۆڵکردنی نشینگەو بینا ئیدارییەکانیان دەرکردووە.

تا ئێستا هیچ هەواڵێک لەسەر زیانی گیانی و ماڵیی ئەم بوومەلەرزەیە بڵاو نەبووەتەوە.