نەوت بەرزترین نرخی لە سێ هەفتەی رابردوودا تۆمار کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i421011-نەوت_بەرزترین_نرخی_لە_سێ_هەفتەی_رابردوودا_تۆمار_کرد
نرخی نەوت بۆ چوارەم رۆژی لەدوای یەک هەڵکشا و گەیشتە بەرزترین نرخ کە لەوەتەی سێ هەفتەی رابردوو تۆمار کرابێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 01, 2023 09:51 Asia/Tehran
  • نەوت بەرزترین نرخی لە سێ هەفتەی رابردوودا تۆمار کرد

نرخی نەوت بۆ چوارەم رۆژی لەدوای یەک هەڵکشا و گەیشتە بەرزترین نرخ کە لەوەتەی سێ هەفتەی رابردوو تۆمار کرابێت.

به‌گوێره‌ی dailyfx نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت، ئه‌مڕۆ هەینی گه‌یشته‌ 87 دۆلار و حەوت سه‌نت، هاوكات نرخی نه‌وتی تێكساسی ئه‌مه‌ریكاش گه‌یشته‌ 83 دۆلار و 82 سه‌نت.

گرنگترین هۆکاری هەڵکشانی نرخی نەوت بۆ کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی ئۆپێک و ئەگەری درێژکردنەوەی سنووردارکردنی هەناردەی نەوت لە لایەن ئەو رێکخراوە تا کۆتایی ساڵ دەگەڕێتەوە.

لە رۆژی سێشەمەوە نرخی نەوت بەردەوام لە هەڵکشاندا بووە و چاوەڕوان دەکرێ زیاتریش بەرز ببێتەوە.