لە نێودارستانەکانی ناوچەی ئیفروسی یۆنان ٢٥ کۆچبەر رزگارکران
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i421048-لە_نێودارستانەکانی_ناوچەی_ئیفروسی_یۆنان_٢٥_کۆچبەر_رزگارکران
لە نێو دارستانەکانی ناوچەی ئیفروسی یۆنان ٢٥ کۆچبەری عێراقی و سوری و لوبنانی رزگارکران، کە ماوەی دوو ھەفتە بوو بەھۆی کەوتنەوەی ئاگر لە دارستانەکەدا گیریانخواردبوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 02, 2023 16:47 Asia/Tehran
  • لە نێودارستانەکانی ناوچەی ئیفروسی یۆنان ٢٥ کۆچبەر رزگارکران

لە نێو دارستانەکانی ناوچەی ئیفروسی یۆنان ٢٥ کۆچبەری عێراقی و سوری و لوبنانی رزگارکران، کە ماوەی دوو ھەفتە بوو بەھۆی کەوتنەوەی ئاگر لە دارستانەکەدا گیریانخواردبوو.

ئیوانیس ئەرتۆبیوس وتەبێژی بەرگری شارستانی یۆنان رایگەیاند، لەکاتی گەڕان لە گوندەکانی جیانولی و دادیا لەناوچەی ئیفروس لە باکوری رۆژھەڵاتی وڵات، ٢٥ کۆچبەری عێراقی و سوری و لوبنانییان دۆزیوەتەوەو  گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی تر.

وتیشی، ھەموو کۆچبەرەکان لە رەگەزی نێرن و ژمارەیەکیان دەستگیرکراون.

ماوەی دوو ھەفتەیە ئاگری دارستانەکانی ناوچەی ئیفروسی یۆنان بەردەوامەو تا ئێستا لانی کەم ٢٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و جگەلە یەک حاڵەتیان سەرجەمیان کۆچبەر بوون و لە تورکیاوە بەڕێکەوتوون و لە دارستانەکاندا خۆیان شاردوەتەوە.