سەرۆکی ئینتەرپول: ناردنی چەک بۆ ئۆکراین ھەڕەشە لەسەر ھەموو جیھان دروستدەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i421214-سەرۆکی_ئینتەرپول_ناردنی_چەک_بۆ_ئۆکراین_ھەڕەشە_لەسەر_ھەموو_جیھان_دروستدەکات
سەرۆکی پۆلیسی نێودەوڵەتی دەڵێت، بەردەوامی رەوانەکردنی چەک بۆ ئۆکراین ھەڕەشە و مەترسییەکی گەورەیە لەسەر جیھان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 09, 2023 16:49 Asia/Tehran
  • سەرۆکی ئینتەرپول: ناردنی چەک بۆ ئۆکراین ھەڕەشە لەسەر ھەموو جیھان دروستدەکات

سەرۆکی پۆلیسی نێودەوڵەتی دەڵێت، بەردەوامی رەوانەکردنی چەک بۆ ئۆکراین ھەڕەشە و مەترسییەکی گەورەیە لەسەر جیھان.

یۆرگن شتوک سەرۆکی پۆلیسی نێودەوڵەتی کە بە ئینتەرپول ناسراوە رایگەیاندووە، بەردەوامی شەڕ و ھێرشەکانی روسیا و ئۆکراین بۆ سەر یەکتر، کێشەیەکی گەورەیە بۆ ھەموو جیھان و پێویستە ھەموو وڵاتان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رێکخراوە جیھانییەکان بە ھەر رێگەیەک بێت ھەوڵ بدەن کۆتایی بەو شەڕە بھێنن.

وتیشی، یەکێک لە ھۆکارە سەرەکییەکانی بەردەوامی شەڕی نێوان روسیا و ئۆکراین رەوانەکردنی چەک و پێداویستی سەربازییە لەلایەن ئەمریکا و وڵاتانی خۆرئاواوە بۆ ئۆکراین، ئەوەش ھەڕەشە و مەترسییەکی گەورەیە بۆ ھەموو جیھان و شەڕی نێوان ئەو دوو وڵاتەش درێژ دەکاتەوە.