یونیسێف: لە غەززە ٢٣٦٠ منداڵ شەهیدو ٥٣٦٤ منداڵیش بریندار بوون
سندوقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان واتە یونیسێف بەتوندی وریایی دا سەبارەت بە دۆخی مەترسیداری منداڵان لە غەززەو گەیشتنی ژوماری منداڵانی شەهیدی ئەو دەڤەرە بە زۆرتر لە دوو هەزارو سێسەدو شەست کەس.
یونیسێف لەو ڕاگەیاندراوەی دا خوازیاری ئاگربڕی خێراو گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بە غەززە بەشێوەیەکی جێگیرو بەبێ هیچ بەربەستێک بوو.
یونیسێف ڕایگەیاند کە شەهیدو برینداربوونی منداڵانی غەززە وەک پەڵەیەکی شوورەیی وایە لەسەر ویژدانی ئێمە.
لەو ڕاگەیاندراوەی یونیسێف دا هەروەها وتراوە کە لە ماوەی شەڕی ڕۆژانی ڕابردوودا لەئاکامی پەلاماری بەردەوامی ڕژیمی ئیسڕائیل بۆسەر کەرتی غەززە زۆرترلە ٢٣٦٠ منداڵ شەهیدو ٥٣٦٤منداڵیش بریندار بوون، واتە کەم و زۆر لە ڕۆژێکدا چوارسەد منداڵ شەهید یا بریندار بوون.
لەو ڕاگەیاندراوەدا پێداگری کراوە کە منداڵانی غەززە پێویستی لەڕادەبەدەریان هەیە بە ئاوو خۆراک و دەواوو دەرمان.
لەهەمانکاتدا "ئیدیل خزری" بەرپرسی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و باکوری ئەفریقای یونیسێف"یش ڕایگەیاند کە هێرشکرانە سەر نەخۆشخانەو قوتابخانەکان و بەرگرتن بە بەڕێکرانی یارمەتی مرۆیی بۆ غەززەو کوشتنی منداڵان پێشێلی ئاشکرای مافی مرۆڤەو هاوکات خوازیاری مۆڵەت دان بوو، بۆ گەیاندنی یارمەتی مرۆیی و جێگیرکردنی ئاگربڕی خێراو کرادنەوەی سەرجەم بازگەکانی بەرەو غەززە لەبەر دۆخی دژواری منداڵان و خەڵکی لێقەوماوی ئەو کەرتە.