پارلمانتارێکی ئوروپایی: یەکیەتی ئوروپا لەلایەنی ڕەوشتخوازیەوە مایەپووچە
پارلمانتارێکی ئوروپایی دژکردەوەی نیشان دا بەرامبەر بە کوژرانی خێزانی هەواڵنێری جەزیرەو شەهیدکرانی ژن و دوو منداڵەکەی لەئاکامی هێرشەکەی ڕژیمی زایونی بۆسەر کەرتی غەززە.
"میک واڵاس"ی پارلمانتاری ئیرلەندیایی یەکیەتی ئوروپا، لەدژکردەوە بەرامبەر بە کرانە ئامانجی خێزانی هەواڵنێرەکەی جەزیرە لەمیانەی پەیامێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکسنووسی: ڕژیمی ئاپاڕتایدی ئیسڕائیل ئەو ڕۆژنامەنووسانە دەکاتە ئامانج کە دوێرن دڕندەکاریە جەنگیەکانیان لەقاو بدەن.
ئەو پارلمانتارە ئەوروپیە لەدرێژەدا وێڕایڕاگەیاندنی ئەوەی کە هیچ گرینگ نیە چەند هەواڵنێر لەلایەن ئیسڕائیلەوە دەکوژرێن چونکە ئەو زایونیستانە هەروا بەبێ هیچ مەرجێک لەلایەن یەکیەتی ئوروپاوە پاڵپستی دەکرێن و وتی: یەکیەتی ئوروپا لەلایەنی ڕەوشتخوازیەوە مایەپووچە.
ئەو یاسادانەرە ئوروپاییە هاوکات وریاییشی دا کەخۆبواردنی یەکیەتی ئوروپا لە شەرمەزارکردنی دڕندەکاریەکانی ئیسڕائیل بەدژی خەڵکی غەززەو فەلەستین دەیکاتە هاوبەشی ئەو ڕژیمە لە ژینۆسایدکردنەکەی دا.