داننانی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ناکامی جیهان لەپێناو بەڕێوەبردنی بنەماکانی مافی مرۆڤ لە غەززە
جێگری کاروباری مرۆڤانەی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە جیهان ناکام بوە لە جێگیرکردنی بەشێک لە مافی مرۆڤی بەشێک لە مرۆڤەکان.
"مارتین گریفیس"ی جێگری کاروباری مرۆڤانەی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تویتردا نووسی کە هاوکات لەگەڵ تێپەرینی بیست ڕۆژ بەسەر دەسپێکی بۆردومانەکەی غەززە لەلایەن ڕژیمی زایونیەوە ئەو بۆردومانە تەنانەت لەو شوێنانەی کە بڕیارە بێخەم تریش بێ خراپترو توندتریش بوە.
"مارتین گریفیس"ی جێگری کاروباری مرۆڤانەی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای ئاماژە بەوەی کە سەرەڕای هەوڵی ڕێکخراوەکەی یارمەتی مرۆیی بەسەختی دەگەیەندرێتە غەززە، لەکاتێکدا کە سڤیلەکان دەبێ پارێزراو بن و بژیویان لەبەردەستا بێ و ئەو یارمەتیانە بگەنە ئەو دەڤەرە کە یەگجار پێویستن.
ئانتۆنیۆ گۆترێش پێشتر لە قسەکانی لە لیژنەی ئاسایشی ئەو ڕێکخراوە پێداگری کردبوو کە هێرشە کارەساتبارو سامناکەکانی ئەمدوایانە ناکرێ بکرێنە پاساو بۆ سزادانی بەکۆمەڵی خەڵکی فەلەستین.